Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 05:52

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دۆناڵد ترەمپی بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەربژێر کرد

کوردستان TV
100%

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە سەردانی ئەمریکای کردووە، لە ئێوارەخوانێکدا کە لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە ڕێک خرابوو ڕایگەیاند ترەمپی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەربژێر کردووە.

رۆژی دووشەممە 7ی تەمووزی 2025، بنیامین نەتانیاهۆ پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەک لە نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، میوانی ئێوارەخوانێک بوو کە لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە بۆی ڕێک خرابوو.

لەم ئێوارەخوانەدا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لایەن خەڵکی ئیسرائیل و جووەکانی سەرانسەری جیهانەوە سپاسی ترەمپی کرد بۆ هەموو هەوڵ و تێکۆشانەکانی لە پێناو ئاشتی و ئاسایش لە زۆر و وڵات و بە تایبەتیش ڕۆژهەڵاتی ناەوڕاست. نەتانیاهۆ ڕاشیگەیاند لە نامەیەکدا بۆ کۆمیتەی نۆبڵ، ترەمپی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەربژێر کردووە و نامەی خۆی بۆ کۆمیتەی نۆبڵی رادەستی ترەمپ کرد.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ئاماژەکردن بە هێرشی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران گوتی: "هاوکاریی تیمەکانی دوو وڵات، گرووپێکی بێوێنەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان و کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتەکان پێکهێناوە."

پێشتریش سوپاسالاری پاکستان ڕایگەیاندبوو وڵاتەکەی داوا دەکات خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بدرێتە دۆناڵد ترەمپ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.