Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:09

كاری ئەمجارەی دۆناڵد ترەمپ راگرتنی جەنگ لە غەززە دەبێت

کوردستان TV
100%

كۆشكی سپی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، كاری ئەمجارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بریتی دەبێت لە راگەیاندنی ئاگربەست و كۆتاهاتنی جەنگ لە كەرتی غەززە.

كارۆلین لیڤیت گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: لەم هەفتەیەدا ستێف ویتكۆف نوێنەری تایبەتی ترەمپ دەگاتە قەتەڕ بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ راستەوخۆكان لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا.

لیڤیت گوتیشی: ئێستا كاری لەپێشینەی دۆناڵد ترەمپ راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی جەنگە لە كەرتی غەززە لەگەڵ ئازادكردنی سەرجەم بارمتەكان.

ئەم لێدوانەی گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لەكاتێكدایە كە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتۆتە ئەمریكا و بڕیارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشتر رایگەیاندبوو كە لەم هەفتەیەدا ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس رادەگەیەنرێت و جەنگ لە كەرتی غەززە كۆتایی دێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.