Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:30

کێشەی کارەبای سلێمانی چارەسەر کرا

کوردستان TV
100%

بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی لە دوێنێوە بەهۆی رەشەباوە بێ کارەبا بوون و موەلیدە ئەهلییەکانیش بەهیچ جۆرێک ئامادە نەبوون هاوکاری بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی بکەن و کارەبای ماڵان دابین بکەن، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانیش دەڵێت، ئەمڕۆ کێشەکان چارەسەر بووە و کارەبا بەتەواوی گەڕەکەکان دراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی حوزەیرانی 2025، غالب محمد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "لە ئێستادا کارەبای ئەو فیدەرانەی بەهۆی رەشەباکەی دوێنێ زیانیان پێگەیشبووە ئاسایی بووەتەوە و کارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە".

دوێنێ شەو بەهۆی ڕەشەباوە زیان بە بەشێکی تۆڕەکانی کارەبا کەوتبوو بەهۆیەوە چەند گەڕەکێک و ناوچەیەک کارەبایان کوژابووەوە، موەلیدە ئەهلییەکانیش ئامادە نابوون کارەبا بە گەڕەکە زیان لێکەوتووەکان بدەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی ئەو رەشەبایەی كە لە شەوی رابردوەوە سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە، لە ناو شار 19 فیدەری كارەبا كێشەیان هەبوو و لە دەرەوەی شاریش 6 فیدەر كێشەیان بۆ دروست بوو کوژانەوە، ئەمڕۆ تیمی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبای دەستیان کرد بە چارەسەری كێشەكان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.