ئاسایشی سلێمانی ئەو دوو تۆمەتبارەی دەستگیر كرد كە چەند رۆژێك پێش ئێستا لە شارۆچكەی خانەقین بە چەقۆ كەسێكیان كوشتبوو.
ڕۆژی 21/6/2025 لە شارۆچكەی خانەقین گرژی و شەڕ لەنێوان سێ هاووڵاتی دروست بوو، لە ئەنجامدا کەسێک بەچەقۆ لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە دەکوژرێت، دوای رووداوەكەش هەردوو تۆمەتبارەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵدێن.
ئاسایشی سلێمانی ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند كە توانیویانە لە بازگەی دەربەندیخان هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیر بکەن.
جەختیشی كردەوە كە ئێستا هەردوو تۆمەتبارەكە بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.