سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە، كوشتنی فەرماندەیەكی دیكەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە ئەنجامی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكدا لە وڵاتی لوبنان، راگەیاند.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ لەناو خاكی لوبنان ئۆتۆمبێلێكمان كردە ئامانج كە ئەندامێكی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی تێدابوو.
بڵاویشی كردەوە: كاری ئەندامەكە گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی بووە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و سوپای ئیسرائیلی پێ بكرێتە ئامانج.
بەگوێرەی میدیاكانی لوبنان، ئەو فەرماندەیەكی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران كە ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشەكەدا لەسەر رێگەی بەیرووت كوژراوە، ناوی قاسم حوسێنی بووە.
پێشتر ئەمیر حاتەمی فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران رایگەیاندبوو، هەر پەلامارێكمان لەلایەن ئیسرائیلەوە بكرێتە سەر بە توندترین شێوە وەڵاممان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.