ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازی لە محەمەد ئەلحەسان نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوهيهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.
لە کۆبوونەوەیەكدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرد.
تەوەری سەرەکيی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵيی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان. لەمڕووەوە جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.