ژان نۆیل بارۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له نوێترین كاردانه‌وه‌یدا بۆ میدیاكان راىگه‌یاندووه: ئێران له‌به‌رده‌م دوو بژارده دایه یان ده‌بێت گیراوه فه‌ره‌نسییه‌كان به‌زووترین كات ئازاد بكات یان چاوه‌ڕێی سه‌پاندن و گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیاری سزا داراییه‌كان له ئێمه بكات .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌شڵێت: ده‌زانین گیراوه فه‌ره‌نسییه‌كان له لای ئێران له دۆخی سه‌خت دان و پێویسته ئێران به‌زووترین كات ئازادییان بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 3 ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" لێدوانه‌كانی ژان نۆیل بارۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسای بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت: ئێران پاساوی سیخوڕی بۆ ئسرائیلی داوه‌ته پاڵ گیراوه فه‌ره‌نسییه‌كان، ئه‌وه‌ش تۆمه‌تێكی بی بنه‌مایه‌و زیان به نێوانی ئێمه و ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت.
ژان نۆیل بارۆ ده‌شڵێت: بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌پاندنى سزاكان له‌لایه‌ن فه‌ره‌نسا به‌سه‌ر ئێران، به‌نده به ئازادكردنى ئه‌و فه‌ره‌نسییانه‌ی كه ئێستا له ئێران ده‌ست به‌سه‌رن.
له راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسى فرانس پرێس ئه‌وه‌ش هاتووه: هه‌ریه‌ك له جاك بارى و سیسیل كۆله‌ر له‌لاى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه تۆمه‌تى سیخوڕیكردنیان بۆ مۆسادى ئیسرائیلى ئاراسته كراوه. جاك بارى مامۆستاى بیركاری و هاوژینه‌كه‌شى سیسیل كۆله‌ر مامۆستاى زمانی فه‌ره‌نسی بوونه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.