جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا هێشتا درێژه‌ی هه‌یه،له تازه‌ترین هێرشی سوپای ئۆكراینا بۆ سه‌ر هێزی ده‌ریایی رووسیا كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، سوپای رووسیاش رایگەیاند، مەیجر جەنەڕاڵ میخائیل گودکۆڤ، جێگری سەرۆکی هێزی دەریایی رووسیا و فەرماندەی پێشووی لیوایەکی دەریایی له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ی ته‌مووز، ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی به‌رگری رووسیا پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: مۆسکۆ یەکێک لە ئەفسەرە باڵاکانی وڵاتەکەی به‌ناوی "مەیجر جەنەڕاڵ میخائیل گودکۆڤ" جێگری سه‌رۆكی هێزی ده‌ریایی له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی ئۆكراینا له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پێشتر کیێڤ میخائیل گودکۆڤی بە تاوانی جەنگ تۆمەتبار کرد بوو، به‌ڵام مۆسکۆ ره‌تیكردبووه‌وه كه تاوانی جه‌نگی كردبێ.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ده‌شڵێت: به‌دڵنیایی تۆڵه‌ی كوژرانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایه‌یان له به‌رنامه‌دایه و به ئاسانی به‌سه‌ر به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی كیێڤدا تێناپه‌ڕێت له رۆژانی داهاتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.