Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:22

سەرۆک بارزانی و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بارودۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی، پیشوازیی لە سەرۆکی یونامی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دیالۆگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ گەیشتن بە چارەسەری خرایە بەرباس.

ڕۆژی پێنجشەممە 3ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە محەمەد ئەلحەسسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی عێراق (یونامی) کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەیی ئاڵوگۆڕ کرا؛ هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دیالۆگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ گەیشتن بە چارەسەری خرایە بەرباس و گفتوگۆ.

کار و چالاکییەکانی یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.