وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی شه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌گات و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه..
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ پێنج شەممە بەرواری 3 ی تەمووزی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى6 تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەریوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) لە رۆژی یەکشەممە بەرواری 6ی تەمووز دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه : لەم مانگەدا، 64244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، کە ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.