Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 07:31

هه‌ولێر .. نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری نۆژەن دەکرێته‌وه‌  

کوردستان TV
100%

بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو دکتۆر دلۆڤان محەمەد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێرو د. شادان شێروان حیدری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایك بوونی فێركاری ھەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشک و کارمەندانی تەندورستی، نەخۆشخانەی ئافرەتان و دایکبوونی فێرکاری، بە گوژمەی "دوو ملیار و سێسه‌د ملیۆن" دینار بە ستاندەردی جیهانی نۆژەن دەکرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ی ته‌مووز، پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌:  له‌و رێو ره‌سمه‌دا دوای دانانی بەردی بناغەی پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ستایشی بیرۆکە و جێبەجێکردنی پرۆژەکەی کرد، کە زادەی گرنگی دانی رێزدار سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بە کەرتی تەندورستی، هاوکات سوپاسی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و كارمه‌ندان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاریان كردووه‌ و ئه‌رك له‌و پرۆژه‌یه‌دا دەکێشن‌ كرد، كه‌ بەشێوەكی ڕێک و پێک ئه‌ركه‌كانیان ئەنجامداوە .

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، وێڕای قەیرانی دارایی، حکوومەتی عێراق و یاری کردن بە قووتی فەرمانبەران، کە چەندین ساڵە بەرۆکی حکوومەتی هەرێمیان گرتووه‌، بەڵام پڕۆژه خزمەتگوزارییەکان لەهەولیری پایتەخت بەتایبەت لەبواری نەخۆشخانە و درووستکردنی شەقام و نۆژەن کردنەوەی رێگاوبانەکان بەردەوامیان هەیە و له‌سایه‌ی ئه‌م حكوومه‌ته‌ و به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك به‌رده‌وام ده‌بین .

شایه‌نی باسه،‌ نۆژەکردنەوەی نەخۆشخانەكه‌ پێكهاتووه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ و دروستکردنی بەشەکانی هۆڵی نەشتەرگەری و چاودێری چڕی منداڵەکان و منداڵە ناکامەکان و قاوش و هۆڵەکانی لەدایکبوون بۆ چارەسەری نەخۆشانی ئافرەتان و لەدایکبوون و نەخۆشییەکانی منداڵان و دروستکردنی خانوی پزیشکان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.