سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزنی فینلەندا لە عێراق کرد و خواستى هه‌رێمى کوردستانى بۆ پته‌وکردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌کان و هاريکاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ فينله‌ندا دووپات کرده‌وه.
پێشنيوه‌ڕۆى پێنجشه‌ممه 3ی تەمووزی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به مه‌به‌ستى ماڵئاواييکردن، پێشوازیی له ئان‌و سارێلا، باڵيۆزى فينله‌ندا له عێراق کرد.
له‌م دیدارەدا نێچيرڤان بارزانى، بۆ ئه‌رک و هه‌وڵه‌کانى له‌پێناو بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ عێراقدا، سوپاس و پێزانينى پێشکه‌ش به ئان‌و سارێلا کرد و هيواى سه‌رکه‌وتنى له ئه‌رکى نوێيدا بۆ خواست. هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى کوردستانى بۆ پته‌وکردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌کان و هاريکاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ فينله‌ندا دووپات کرده‌وه.
لە بەرانبەردا باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق، ستايشى هاريکاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌کانى هه‌رێمى کوردستانى له‌گه‌ڵ خۆى و ستافه‌که‌ى له ماوەی کارکردنيدا کرد و دووپاتى کرده‌وه که وڵاته‌که‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕوانێت و هه‌ميشه خوازياره له هه‌موو بواره‌کاندا، هاريکاريى هاوبه‌شيان فراوانتر بکه‌ن.
له ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که‌دا، په‌يوه‌ندييه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئاماده‌يى و ڕۆڵى ئافره‌تان له هه‌رێمى کوردستان، خرانه به‌ر باس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.