Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 03:50

ترەمپ داوای لە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کرد بە خێرایی دەست لە کار بکێشێتەوە

کوردستان TV
100%

لە درێژەی ناکۆکییەکانی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەم وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ داوای لە "جروم پاول" کرد بە خێرایی دەست لە کار بکێشێتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە 3ی تەمووزی 2025، سەرۆکی ئەمریکا لە نووسینێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیال"، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکای بە "مستەر زۆر درەنگ" ناو برد و داوای لێ کرد، بە خێرایی دەست لە کار بکێشێتەوە.

ترەمپ کە ماوەیەکی زۆر بوو داوای دەکرد بڕی سووی بانکی کەم بکرێتەوە، سەرۆکی بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی بە پشتگوێخستنی ئەم بابەتە تۆمەتبار دەکات و هەر بۆیەش بە "مستەر زۆر درەنگ" ناوی بردووە.

ترەمپ لینکی هەواڵێکیشی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا بەرپرسێکی فیدراڵی چاوەدیری کاروباری نیشتەجێبوون داوای کردووە لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی بانکی ناوەندی بکرێت. ئەو بەرپرسە "جروم پاول"ی بە هەڵوێستگرتنی سیاسی و لێدوانی چەواشەکارانە لە سینات تۆمەتبار کردووە.

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا ڕۆژی سێسەممەی ئەم حەفتەیە لە وڵامی داوای ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی بڕی سووی بانکی گوتبووی: "ئەگەر بە هۆی کاریگەریی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە سەپاندنی باج لەسەر کەلوپەلی هاوردە نەبووبا، بانکی ناوەندی تا ئیستا بڕی سووی بانکیی دابەزاندبوو."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.