Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 18:18

سعوودیە لە خستنەخوارەوەی درۆنەکانی ئێراندا بەشدار بووە

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد لە ماوەی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا، سعوودیە لە ئۆپەراسیۆنی خستنەخوارەوەی مووشەک و درۆنەکانی ئێراندا بەشدار بووە.

رۆژی پێنجشەممە 3ی تەمووزی 2025، ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هەیوم" بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، لە جەنگی ئێران و ئیسرائیلدا، ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە و یەک لەوانیش سعوودیە، لە ئۆپەراسیۆنی خستنەخوارەوەی مووشک و درۆنەکانی ئێراندا بەشدارییان کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزی ئاسمانیی سعوودیە بە ناردنی درۆنی سەربازی، درۆنەکانی ئێرانی لەسەر خاکی عێراق و ئوردن تەقاندووەتەوە.

 حکوومەتی سعوودیە کە یەکێک لە بەهێزترین سوپاکانی ناوچەکەی هەیە، تا ئێستا بە فەرمی بەشداری لەم ئۆپەراسیۆنانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە و پێشتریش لە ڕاگەیاندراوێکدا، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئیدانە کردبوو.

لە ماوەی 12 ڕۆژ جەنگی ئێران و ئیسرائیلدا هەر یەک لە وڵاتانی ئوردن، بریتانیا، فەڕەنسا لە ڕێگای فرۆکەی جەنگی و سیستەمی دژە مووشەکەوە هاوکاریی ئیسرائیلیان کرد بۆ ڕێگری لە گەیشتنی مووشەک و درۆنەکانی ئێران بە خاکی ئەم وڵاتە. ئەمریکاش هاوشانی سوپای ئیسرائیل، لە ڕێگای هێزی ئاسمانی و دەریایی و سیستەمەکانی بەرگریی پاتریۆت و تاد، بەربڵاوترین بەشداریی لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەبوو.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.