Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 18:18

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنماییەکانی وەرگرتن بۆ خوێندن و ڕاهێنانی بۆردی پزیشکیی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، نوێترین ڕێنماییەکانی پێشکەشکردن و وەرگرتن بۆ خوێندن و ڕاهێنانی بۆردی پزیشکی بۆ پسپۆڕیی گشتی و پسپۆڕیی ورود، بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026ی بڵاو کردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، 3ی تەمووزی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2025ی تایبەت بە خوێندن و ڕاهێنانی بۆردی پزیشکی بۆ پسپۆڕیی گشتی و پسپۆڕیی ورد لە ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕایەتییەکانی پزیکشی لە 12 ماددەدا بڵاو کردەوە.

لەم ڕێنماییانەدا مەرجە گشتی و تایبەتەکانی وەرگرتن، پسپۆڕییەکان، وردەکارییەکانی تاقیکردنەوەی زانستی، چۆنێتیی رێکخستنی پیشبڕکێ لە نێوان پێشکەشکارەکان و پێوەرەکانی سیستەمی ڕیزبەندی بە پێی ڕێژەی خاڵ، بەڵگەنامە پێویستەکان، مەرج و پێداویستییەکانی کردنەوەی خوێندن و ڕاهێنانی بۆردی پزیشکی و پلان و ژمارەی کورسییەکانی خوێندن، بۆ پێشکەشکاران شی کراوەتەوە.

 

ڕێنماییەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لێرە بخوێنەوە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.