Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 22:12

کوێت دوای 13ساڵ دابڕان گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سوریا دەست پێ کردەوە

کوردستان TV
100%

یەکەم گەشتی ئاسمانیی نێوان کوێت و سوریا دوای 13 ساڵ لە ڕاگیران، رۆژی چوارشەممە دەستی پێ کردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە،3ـی تەمموز، میدیاکانی سوریا رایانگەیاند: یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆی کۆمپانیای ''جەزیرە ئێروەیز''ی کوێتی لە ڕۆژی چوارشەممە، دەستی پێ کردەوە و فرۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق نیشتەوە.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە سەرەتا ڕۆژانە گەشتێکیان دەبێت و پلانیش هەیە "پێش کۆتایی هاوین بکرێتە دوو گەشتی ڕۆژانە".

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە فراوانەکانی وڵاتانی ناوچەکەدایە بۆ دووبارە تێکەڵکردنەوەی سوریا بە تۆڕەکانی گەشتی ئاسمانییەوە و چاوەڕوان دەکرێت چالاکیی ئابووری و گەشتیاری زیاد بکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.