Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 01:10

گەشتیارێکی کورد بووە هۆی گۆڕینی ڕێڕەوی فڕۆکەیەک

کوردستان TV
100%

گەشتیارێک لە ئاسمانی رۆمانیا جەڵتە لێی دا و فڕۆکەوانەکە بە ناچاری رێڕەوی خۆی گۆڕی و لە فڕۆکەخانەی بوجارێت نیشتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە 3ـی تەمووز، کۆمپانیای فڵای ئەربیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە، گەشتیارێکی کورد کە ویستوویەتی لە رێگەی گەشتی راستەوخۆ لە هەولێرەوە بەرەو ئەڵمانیا بڕوا، لە ئاسمانی رۆمانیا تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و فڕۆکەوانەکە ڕاستەوخۆ فڕۆکەکەی دەنیشێنێتەوە و گەشتەکەی ڕادەگرێت.

کۆمپانیاکە، ئاماژەی بەوە کرد فڕۆکەوانەکە بە ناچاری ڕێڕەوی خۆی گۆڕیوە و لە فڕۆکەخانەی بوخارێت نیشتووەتەوە و داوای هاوکاریی تیمی پزیشکیی فڕۆکەخانە کراوە.

تیمی پزیشکیی فڕۆکەخانە نەخۆشەکەیان بەرەو نەخۆشخانەی ئەو وڵاتە بردووە و لەلایەن تیمە پزیشکییەکانی رۆمانیاوە دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە و سەلامەتە.

کۆمپانیاکە ناوی گەشتیارەکەی ئاشکرا نەکردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە دوای رادەستکردنی نەخۆشەکە بە تیمە پزیشکییەکانی فڕۆکەخانەکە، دەستیان بە گەشتەکەیان کردووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.