Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 03:28

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا: بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانمان دوو ساڵ دوا خستووە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند هێرشەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەرنامەی ئەتۆمیی ئەم وڵاتەی دوو ساڵ دوا خستووە.

شان پارنێل لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند، "ئێمە بەرنامەی ئەتۆمیی ئەوانمان لانیکەم لە نێوان یەک بۆ دوو ساڵ دوا خستووە و لێکدانەوە هەواڵگرییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە." گوتیشی خەمڵاندنی فەرمیی وەزارەتی بەرگری "لە دوو ساڵ نزیکترە".

لە کاتێکدا کە هێشتا لێکدانەوەکان سەبارەت بە ڕادەی کاریگەریی هێرشەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر هەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان بەردەوامە، گوتەبێژی پێنتاگۆن گوتی: "ئەم سێ دامەزراوەیە بە تەواوی لەناوچوون."

دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن، ئەم بنکە ئەتۆمییانە زیانی گەورەیان بەرکەوتووە بەڵام بەخێرایی زیانەکان قەربوو دەکەنەوە و چالاکییە ئەتۆمییەکانیان دەست پێ دەکەن.

پێشتر رافائێل گرۆسی، سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندبوو، ئێران دەتوانێ تەنیا لە ماوەی چەند مانگدا، پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەست پێ بکاتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.