Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 14:11

ئەو فڕۆکەوانانەی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان لەناو برد میوانی ترەمپ دەبن

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ لە جێژنی سەربەخۆیی ئەمریکادا کە ڕۆژی هەینی، 4ی تەمووز لە کۆشکی سپی بەڕێوە دەچێت، میوانداری لەو فڕۆکەوانانە دەکات کە لە هێرش بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێراندا بەشدار بوون.

ڕۆژی پێنجشەممە 3ی تەمووز، ئاژانسی ئاسۆشەیتێدپرێس ئاشکرای کرد، فڕۆکەوانەکانی فرۆکەی B2 کە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان لەناوبرد، بۆ بەشداری لە جێژنی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکادا، میوانی تایبەتی کۆشکی سپی دەبن.

هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لەم ڕێوڕەسمەدا نمایشێکی ڕەمزی بە فڕۆکەاکنی F22، B2 و وF35  بەڕێوە دەبات. ئەم سێ فڕۆکەیە لە هێرش بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێراندا بەشدار بوون.

سەرۆکی ئەمریکا پاش هێرشەکە لەبارەی فڕۆکەوانەکانەوە گوتبووی: ئەوان لە هێرش بۆ سەر ئێراندا "بێ‌هاوتا" بوون.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.