Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 02:15

حکوومەتی ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا داخستەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ڕێگا و شارسازیی ئێران ڕایگەیاند ئاسمانی ناوەند و ڕۆژئاوای ئێران دیسان بەڕووی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکاندا داخراوەتەوە.

مەجید ئەخەوان، گوتەبێژی وەزارەتی ڕێگا و شارسازیی ئێران ڕایگەیاند، پاش بڕیاری کۆمیتەی هەماهەنگیی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران و لێکدانەوە ئەمنییەکان لە بارودۆخی ئێستادا، وەزارەتی ڕێگا و شارسازی ئەم بڕیارەی داوە.

دوو ڕۆژ پێشتر ئێران ئاسمانی ناوەند و ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەی بۆ تێپەڕینی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بەرەو وڵاتانی دیکە کردبووەوە. ئاسمانی ئەم بەشەی ئێران لە پاش دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بەڕووی گەشتیە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا داخرابوو.

لە پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان دوو وڵات، تەنیا لە چوار پارێزگای ڕۆژهەڵاتی ئێران، گەشتە ئاسمانییەکان دەستیان پێ کردووەتەوە و لە ناوچەکانی دیکەی ئێران و لەوانەش پایتەختی ئەم وڵاتە، سەرجەم گەشتەکان ڕاوەستاون.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.