بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە كە ئەمشەو لە دوو شوێنی دیكە لە سەنتەری شاری هەولێر، كامێرای تۆماركردنی سەرپێچیی تیژڕۆیی دەكەونە كار.
هاتوچۆی هەولێر ئەمشەو چوارشەممە رایگەیاند: ئاگاداری شوفێرانی شاری هەولێر دەکەینەوە كە ئەمشەو دوای کاتژمێر 12:00، دوو كامێرای دیكەی تۆمارکردنی سەرپێچیی تیژڕۆیی دەكەونە كار.
راشیگەیاند: دوو کامێراكەی تۆماركردنی سەرپێچی دەكەونە شەقامی 40 مەتری نزیک دریم سیتی و شەقامی 100 مەتری نزیک مزگەوتی جەودەت ئەسعەدی.
هەروەها رایگەیاند: هەردوو كامێراكە ئەمشەو بەشێوەی تێست دەکەونە کار، دواتر لە كاتژمێر 12ی شەو لە رێكەوتی 10/7/2025 سەرپێچییەکان بەفەرمی تۆمار دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.