وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئەمرۆ چوارشەممە لە كۆبوونەوەیەكدا جەختی كردەوە كە لە ماوەیەکی نزیکدا یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشینان و کەمدەرامەتاندا دابەش دەکرێت.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری کرێنشینان، گفتوگۆی لەبارەی دوا ھەنگاوەکانی جیاکردنەوەی ناوی ئەو هاووڵاتییانە كرد کە فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان پڕکردۆتەوە.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند: دوا بەدوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی جیاکردنەوەی ناوەکان بەشێوەیەکی شەفاف و بە ئامادەبوونی نوێنەری کرێنشینان، لە ماوەیەکی نزیکدا ناوەکان ڕادەگەیەنرێت.
لە رێورەسمێکدا لە ناوەڕاستی ساڵی 2023، پڕۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ کەمدەرامەت و كرێنشینان ڕاگەیانرا، لە ماوەی کارابوونی فۆڕمەکەش زیاتر لە 25 هەزار خێزان فۆرمی یەکەکانی کرێنشینان وکەمدەرامەتانیان پڕکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.