ماوه‌ی مانگێكه نێوانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئیلۆن مه‌سك سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری تێسلا و ستارلینك و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" تا دێت به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت، له تازه‌ترین كاردانه‌وه‌شیدا دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن له ئه‌مریكا یان لێسه‌ندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته زه‌به‌لاحه‌كانی بواری ئایتی و ته‌كنه‌لۆژی له مه‌سك ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ هێشتا له ئیلۆن مه‌سك نیگه‌رانه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ كردووه یان ده‌بێت ئه‌مریكا جێبهێڵێت یان گرێبه‌سته گرانبه‌هایه بازرگانییه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه به ملیارات دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ئیلۆن مه‌سك به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی ئه‌فریقایه و هه‌ر له زووه‌وه هاتۆته ئه‌مریكا و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌رگرتووه،
له كاتی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ باڵاترین پۆتی دایه ئیلۆن مه‌سك كه سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی كارامه‌یی بوو له حكوومه‌تی ئێستای دۆناڵد تره‌مپدا ، وه چه‌ندین جار له‌به‌رده‌می راگه‌یاندنه‌كان تره‌مپ سه‌رسامی خۆی به زیره‌كی ئیلۆن مه‌سك ده‌ربڕی، به‌ڵام دواتر هه‌موو شتێك پێچه‌وانه بوویه‌وه و نێوانیان به‌ره‌و خراپ بوون رۆیشت تا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی كه ئیلۆن مه‌سك ناچار بێت ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه له ئیداره‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپدا.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاوییان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی كه تره‌مپ له مه‌سكی ده‌كات وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كه به‌رامبه‌ری، به پاساوی راستگۆنه‌بوون له‌گه‌ڵی و پشتگیریی كردنی دیموكراته‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.