بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەهۆی شەپۆڵی خۆڵبارینەوە 15 كەس تووشی تەنگەنەفەسی بوونە و سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.
تەندروستی سلێمانی بڵاوی كردەوە "لە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سلێمانی بەهۆی کاریگەری شەپۆڵی خۆڵبارینەوە 15 هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە".
بڵاویشی كردەوە "دوای ئەنجامدانی ڕێکارە تەندروستییەکان، سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە باری تەندروستییان جێگربووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە".
لە دوێنێ دووشەممەوە شەپۆڵێكی خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی، سبەی چوارشەممە خۆڵبارینەكە كۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.