Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 19:26

زیاتر لە ١٣ هەزار کارتی زەوی لە بنەسڵاوە کراوەتە تاپۆ

کوردستان TV
100%

لە ماوەی سالەکانی 2023 و 2024، زیاتر لە سێزدە هەزار پارچە زەوی کە تەنیا کارتیان هەبووە لە سنووری شارەوانیی قەزای بنەسڵاوە، لەسەر خاوەنەکانیان تاپۆ کراون و بەڵگەنامەی فەرمییان پێ دراوە.

ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: بە پێی ئامارەکانی فەرمانگەی تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی بنەسڵاوە، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٥٩٥٤ کارتی زەوی هاوڵاتییان گۆردراوە بۆ سەنەدی تاپۆ، هەروەها ٧٢٣٧ کارتی زەوی لە ساڵی ٢٠٢٣ بووەتە تاپۆ.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە: بۆ سالی ٢٠٢٤یش ١٦٣٤٥ وێنەی تۆمار دراوەتەوە هاوڵاتییان. لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ١٣٢٦١ مامەڵەی هاووڵاتیان جێبەجێ کراوە، لە ساڵی ٢٠٢٤ یشدا ١٢٢٧٥ مامەڵەی هاووڵاتیان تەواوکراون.

فەرمانگەی تێبینەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی قەزای بنەسڵاوە، لە ساڵی ٢٠٠٢ ەوە دامەزراوە، ساڵ بە ساڵ سنووری کارکردنی فراوانتر دەبێت و ئێستا بووەتە یەکێک لە فەرمانگە چالاکەکانی هەرێمی کوردستان، لە جێبەجێ کردنی مامەڵەی هاوولاتیاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.