Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 02:53

لە دوبەی بۆ یەكەمجار تەكسی ئاسمانی تاقی كرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە لە دوبەی لە وڵاتی ئیماڕات بۆ یەكەمجار پڕۆژەی تەكسی ئاسمانی بەناوی (جووبی) بەسەركەوتوویی تاقی كرایەوە، بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2026 بۆ سەرجەم هاووڵاتییان بەردەست بێت و بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد ئال مەكتووم شازادەی جێنشینی دوبەی رایگەیاند: ئەمڕۆ بە سەركەوتوویی پڕۆژەی تەكسی ئاسمانی لە ئاسمانی دوبەی تاقی كرایەوە.

راشیگەیاند: لە سەرەتای ساڵی داهاتوو پڕۆژەی تەكسی ئاسمانی لە دوبەی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و هاووڵاتییان دەتوانن بەكاری بێنن.

فڕۆكەكان ناویان لێنراوە (جووبی) و بە وزەی كارەبا كار دەكەن و سیستەمی زیرەك و لووكەیشنی تێدا بەكارهێنراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە وڵاتی ئیماڕات پلانی داڕشتووە تا ساڵی 2030 بە رێژەی 25%ی گواستنەوە لە وڵاتەكەی بكاتە ئاسمانی

ڤیدیۆ.. تاقیكردنەوەی تەكسی ئاسمانی لە دوبەی:-

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.