پرۆژە رێگای سماقوڵی و گۆمەسپان کەوتە بواری جێبەجێ کردن و لە کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەکە تەواو دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2025، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە پرۆژەی رێگەی سماقوڵی بۆ گۆمەسپان کەوتە بواری جێبەجی کردنەوە.
ڕێگاکە بە چواردەوری بەنداوی گۆمەسپاندا دروست دەکرێت و دووسایدە، چوارڕیانی گۆمەسپان بە ڕێگای سماقووڵی دەبەستێتەوە.
ئەم پرۆژەیە شەش ژێرپرد و سێ بەرزەپرد لە خۆی دەگرێت و مەودای رێگاکە 22 کیلۆمەترە
ئەم پرۆژەیە گوژمەی 210 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و لە کۆتایی ئەمساڵ پرۆژەکە تەواو دەکرێت.
ئەم رێگایە بەهۆی ناوچەکەیەوە دەبێتە شوێنێکی دڵرفێن و لە رووی گەشتیارییەوە سوود بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.