راوێژكاری سیاسی عەلی خامەنەیی دوای بە ئامانجگرتنی لەلایەن هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە، بۆ یەکەمجار لە میدیای فەرمی وڵاتەکەی دەردەکەوێت و رووداوەکە دەگێڕێتەوە.
شەوی شەممە 28ی حوزەیران، عەلی شەمخانی، راوێژکاری سیاسی عەلی خامەنەیی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران چیرۆکی بەئامانجگرتنیی لەلایەن ئیسرائیلەوە باس کرد و گوتی؛ ''سێ کاتژمێر لەژێر دار و پەردوو دا مامەوە''.
راوێژکاری سیاسیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێت؛ ''بەهۆی هێرشەکەوە پەراسووەکانم شکاون و زیانێکی زۆر بە هەناوم گەیشتووە''.
لەو چاوپێکەوتنەدا عەلی شەمخانی گوتی؛ ''سەرەتا وامزانی بومەلەرزە هاتووە و خانووەکەمان بەسەردا رووخاوە، زیاتر لە سێ کاتژمێر لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکەدا گیرم خواردبوو''.
دەشڵێت؛ ''هاواری هاوسەر و منداڵەکانمم دەکرد و تەنیا دەنگی ئۆتۆمبێلم دەبیست، بەڵام دواتر تیمەکانی بەرگریی شارستانی دار و پەردووەکەی سەریان لادام و دەریانهنامەوە''.
راوێژکاری سیاسیی عەلی خامەنەیی گوتی؛ ''پێشبینیمان دەکرد لە ئایندەیەکی نزیکدا لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشمان بکرێتە سەر و کاردانەوەی خێرای هێزەکانیشمان بۆ هێرشەکە، بەهۆی ئەو پێشبینییانە بوو کە کردبوومان''.
عەلی شەمخانی لە یەکەم هێرشی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر تاران کرایە ئامانج و چەند جارێکیش میدیاکانی ئێران هەواڵی
مردنیان بڵاوکردەوە، بەڵام هەر زوو تیمی پزیشکیی ئەو راوێژکارە باڵایەی خامەنەیی هەواڵەکانیان رەت دەکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.