گوتەبێژی وەزارەتی ڕێگاوبانی ئێران ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، ئاسمانی ناوەند و نیوەی رۆژئاوای وڵاتەکەیان بەڕووی ئەو گەشتە نێودەوڵەتییە تێپەڕبووەکاندا کردووهتهوه کە بە ئاسمانی ئێراندا تێدەپەڕن.
ئەمڕۆ شەممە 28ـی حوزەیرانی 2025، مەجید ئیخوان، گوتەبێژی وەزارەتی رێگاوبانی ئێران، رایگەیاند، دوای بڕیاری لیژنەی هەماهەنگیی رێکخراوی فڕۆکەوانیی شارستانی و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی و سەلامەتی، ئاسمانی ناوەند و نیوەی رۆژئاوای وڵات بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتییە تێپەڕبووەکاندا (ترانزێت) کرایەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی ڕێگاوبان ئاماژەی بەوەش کرد، لە رابردوودا ئاسمانی نیوەی رۆژهەڵاتی ئێران بۆ هەموو جۆرە گەشتێکی ناوخۆیی، نێودەوڵەتی و تێپەڕبوو کراوە بوو.
لهگهڵ ئەوەشدا جەختی کردەوە، ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی باکوور، باشوور و رۆژئاوای وڵات و هەروەها فڕۆکەخانەکانی میهرئاباد و ئیمام خومەینی لە تاران، هێشتا رێگەپێدراو نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.