رێکخراوی تەندروستیی جیهانی له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه تاكو بگات به سه‌رچاوه‌ی شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی كۆڤید 19 كه په‌تایه‌كی جیهانی كوشنده بوو مرۆڤایه‌تی گرته‌وه، له تازه‌ترین راپۆرتیدا رایگه‌یاندووه: به‌رده‌وامین له گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی كۆڤید 19.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی حوزه‌یران ، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتی چین یه‌كه‌م شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی كۆڤید 19 بوو ،بۆیه داوا له حكوومه‌تی چین كراوه زنجیرەی بۆماوەیی DNAـی ڤایرۆسەکە لەنێو نموونەی تووشبووان بدات بە رێکخراوەکە، تاوەکو توێژینەوەی فراوانی لەسەر بکەن.
لای خۆیه‌وه ، د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگه‌یاندووه: "هەرچەندە پەتاکە بووه به رابردوو، بەڵام به‌شێوه‌ی تر خۆی دروست ده‌كاته‌وه و له ئاستی جیهاندا ملیۆنان تووشبووی هه‌یه كه زۆرینه‌ی به‌ره‌و مه‌رگ بردووه" .
د. تێدرۆس ئادهانۆم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: وانه‌ی گه‌وره له كۆڤید 19 فێربوون، بەڵام وەڵامی ئەو پرسیارەیان دەست نەکەوتووە کە چۆن ئەو پەتایە دەستی پێکردووە ، وه به‌دیاریكراوی له كوێ سه‌ریهه‌ڵدا، ؟ هۆكار چی بوو؟، تاوەکو بتوانن بیخه‌نه به‌ر تیشكی تاقیگه‌یی و رێگریی له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بكه‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كان، كۆڕۆنا به پێنجه‌م هۆكاری گیان له‌ده‌ستدان داده‌نرێت له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، له‌ڕووی به‌رزی رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان له ئاستی جیهانیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.