Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 02:05

لە کوێستانی کێلەشین گەنجێک بە تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

بەیانیی ئەمرۆ شەممە، 28ی حوزەیرانی 2025، لە چیای سەروکە لە  سنوری کوێستانی کێلەشینی سەر بە قەزای سیدەکان لە پارێزگای هەولێر، گەنجێک بەناوی "عوسمان سدیق  محەممەد"،  مینی پێدا تەقییەوە و بەپێی زانیارییەکان گیانی لەدەست داوە.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن 23 ساڵە کە خێزاندار و دانیشتووی گوندی خۆڕانی سنووری دەشتی هێرت بووە، بۆ کاری ئاژەڵداری چووەتە کوێستانەکانی ناوچەکە و لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی، بە هۆی تەقینەوەی مین، گیانی لەدەست داوە.

بە گوتەی بەرپرسی بنکەی تەندروستیی سیدەکان، گەنجەکە بەر لەوەی بگاتە بنکەی فریاکەوتن، بە هۆی قووڵبوونی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دابوو.

تەرمی عوسمان سدیق محەممەد گوازراوەتەوە بۆ زێدی خۆی و لە گۆڕستانی گوندی پیرەکە بەخاک دەسپێردرێت.

لە مانگی 3ی ئەمساڵەوە لە سنووری قەزای سیدەکان 7 کەس بەر تەقینەوەی مین کەوتوون کە لەم ژمارەیەش 3 کەسیان بریندار بوون و 4 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.