Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 08:46

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی نازانێ یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران چیی بەسەر هاتووە

کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە سی بی ئێس نیوزی ڕاگەیاند: پاش جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئاژانس ئاگای لە چارەنووسی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراوی ئێران نییە.

بە گوتەی رافائێل گرۆسی، ڕەنگە یۆرانیۆمەکەی ئێران لە هێرشەکاندا لەناو چووبێت یا پێش هێرشەکان گوازرابێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە.

گرۆسی بە ئاماژەکردن بەوەی ئێران بەرنامەیەکی ئەتۆمیی زۆر بەربڵاو و بەرزەفڕانەی هەبووە و ڕەنگە بەشێک لە دامەزراوەکانی هەروا لە چالاکی بەردەوام بن، ڕایگەیاند: "تەنانەت ئەگەر بنکە ئەتۆمییەکانیشی لەناو چووبن، ئێران زانستی ئەتۆمی و تەکنەلۆژیای ئەم بەرنامەیەی هەیە".

جەختیشی کردووەتەوە دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران تەنیا لە ڕێگای سەربازییەوە چارەسەر نابێت و لە کۆتاییدا پێویستی بە ڕێککەوتنێک هەیە کە لە ڕێگای سیستەمێکی چاوەدێری و پشکنینەوە هەموو لایەنەکان دڵنیا بکاتەوە، دەتوانین ئاراستەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بگۆڕین.

لە پاش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سێ بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهانی ئێران، چارەنووسی 407 کیلۆگڕام یۆرانیۆمی بە ڕێژەی 60٪ پیتێنراوی ئێران نادیارە. ئێرانییەکان دەڵێن بەر لە هێرشەکان، ئەو یۆرانیۆمەیان بۆ شوێنێکی پارێزراو گواستووەتەوە بەڵام سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: بە هێرشەکەی ئەمریکا، یۆرانیۆمەکەی ئێران لە ژێر ملیۆنان تۆن خۆڵ و بەرددا نێژراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.