سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر دەزگاکانی هەواڵگری دوپاتی بکەنەوە کە ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی بەرزە و دەتوانێت چەکی ئەتۆمی دروست بکات، ئەوا بەبێ دوودڵی هێرش دەکەمەوە سەر.
ئەمرۆ هەینی 27ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ئەگەر هێرشەکانم بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران تەواو ئامانجی نەپێکابێت و ئێران لە توانای دا مابێت چەکی ئەتۆمی درووست بکات بێ گوێدانە زیانەکان هێرش دەکەمەوە سەری.
ترەمپ لە وەڵامی عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران گوتی: هێرشەکانی ئێسرائیل و ئەمریکا بە تەواوی تێکی شکاندن.
سەرۆکی ئەمریکا چەند دێڕێکی ئاراستەی خامنەیی کرد و گوتی: "گوێبگرە لێم، تۆ کەسێکی خاوەن ئیمانیت، پیاوێکی خاوەن ئیحترامی لەناو خەڵکەکەتدا، پێویستە راستییەکان بڵێیت، تۆ زۆر بە خراپی دۆڕایت، ئیسرائیلیش زیانی زۆری بەرکەوت، هەردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیل زیانتان زۆر بەرکەوت".
ترەمپ لەبارەی وەستاندنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران گوتی: پێم وابوو باشترین کاتە بۆ وەستاندنی ئەو شەڕە.
ترەمپ لە پۆستێکیدا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال بڵاوی کردەوە : "رزگارم کردی لە مردنێکی ناشرین و شەرمەزارکەر".
سەرۆکی ئەمریکا دەڵیت، لە چەند رۆژی رابردوودا کارم لەسەر ئەوە دەکرد سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرم، بەڵام بەیاننامەیەکم پێگەیشت پڕبوو لە رق بۆیە راستەوخۆ بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانم هەڵوەشاندەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.