Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 00:50

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی: ئاستی تیشکدانەوەی ئەتۆمی لە کەنداو ئاساییە 

کوردستان TV
100%

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، دوای ئەو ململانێ 12 رۆژییەی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە زیانی بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران گەیاند، ئاستی تیشکدانەوەی ئەتۆمی لە ناوچەی کەنداو لە سنووری ئاسایی خۆیدا ماوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 27ـی حوزەیران، ئاژانسەکە لە راگەیێندراوێکدا باسی لەوە کردووە، ئاستەکانی تیشکدانەوە لە ناوچەی کەنداو هێشتا لە چوارچێوەی سنوورە ئاساییەکاندان، دوای ئەو ململانێ 12 رۆژییەی کە بووە هۆی زیان گەیاندن بە چەندین دامەزراوەی ئەتۆمی لە ئێران.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئاماژەی بەوە کرد، ئاژانسەکە پشت بەو زانیارییانە دەبەستێت کە بە شێوەیەکی بەردەوام لە رێگەی سیستمی نێودەوڵەتیی چاودێریکردنی تیشکەوە بەدەستی دەگات و ئەگەر زیانێکی گەورە بەر کارلێکەرە ئەتۆمییەکان بکەوتایە، ئەو تۆڕە پیسبوونی تیشکیی تۆمار دەکرد.

ئیسرائیل لە 13ـی حوزەیران ئۆپەراسیۆنێکی دژی ئێران دەستپێکرد و تۆمەتباری کرد بە جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی نهێنیی ئەتۆمیی سەربازی، هێرشە ئاسمانییەکان، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، ژەنەراڵەکان، زانایانی فیزیکی ئەتۆمی و بنکە ئاسمانییەکانیان کردە ئامانج، ئێران ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە، بۆ ماوەی 12 شەڕ لەنێوان هەردوو لا بەردەوام بوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.