رووژانە دووتیم زیاتر لە 50 سەگی بێلانە لە کوچە و کۆڵانی شار کۆدەکەنەوە و رەوانەی شێڵتەری هەولێری دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 27ـی حوزەیرانی 2025، پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، لە ماوەی ساڵێک و 10 مانگدا زیاتر لە 17 هەزار سەگی بێلانە لە هەولێر کۆکراوەتەوە و بردراونەتە نێو شێڵتەر، بە نزیکەیی 15 هەزاریش ماون، بەتایبەتی لە شارۆچکەکانی دەورووبەری هەولێر.
راشیان گەیاند، زیاتر لە 7 هەزار سەگی بێلانە نەشتەرگەریان بۆ کراوە و لە شێڵتەر دەرچوون، بەگوێرەی ئامارەکان تاکوو دوو مانگ پێش ئێستا لەگەڵ کردنەوەی ئەم شێڵتەرە ڕێژەیی گەستن 47٪، کەمیکردووە
پڕۆژەی دروستکردنی شێڵتەری سەگی بێلانە بە گوژمەی 455 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر لەسەر رووبەری 20 دۆنم زەوی دروست کراوە و ڕۆژانە چەندین تیمی پزیشکی ڤیتێرنەری و کارمەندی تایبەت تێیدا کار دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.