Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 11:53

داواکاری نەتانیاهۆ بۆ دواخستنی دادگاییکردنی رەتکرایەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای دواخستنی دادگاییکردنی کردووە و دادگەی ناوەندی ئیسرائیلش داواکەی رەتکردەوە و دەڵێت، داواکارییەکەی هیچ بنەمایەکی یاسایی تێدا نییە.

ئەمڕۆ هەینی 27ـی حوزەیران، دادوەرانی دادگەی ناوەندی لە بڕیارەکەیاندا داوای سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیان رەتکردەوە و رایانگەیاند: "داواکارییەکە هیچ پاساوێکی ورد یان بنەمایەکی یاسایی تێدا نییە بۆ دواخستنی دانیشتنەکان".

بەپێی ئەم بڕیارە، چاوەڕوان دەکرێت ناتانیاهۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەبەردەم دادگەی ناوەندیی ئیسرائیل ئامادە بێت.

دوێنێ پێنجشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە داوایکردبوو، دانیشتنەکانی دادگاییکردنەکەی دوابخرێن.

عەمیت حەداد، پارێزەری نەتانیاهۆ لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "سەرۆکوەزیران ناچارە هەموو کات و هەوڵی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی پرسە نیشتمانی و دیپلۆماسی و ئەمنییە لەپێشینەکان تەرخان بکات، ئەمەش بەڕێوەبردنی شەڕ لە غەززە و چارەسەرکردنی پرسی بارمتەکان دەگرێتەوە".

رۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە دەسەڵاتی دادوەریی ئیسرائیل کرد دەستبەجێ دادگاییکردنەکەی نەتانیاهۆ هەڵبوەشێنێتەوە و دۆسییەکەی بە "هەڵمەتی چەوساندنەوە دژی جەنگاوەرێک" وەسف کرد.

لە بەرامبەردا نەتانیاهۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، سوپاسی دۆناڵد ترەمپی کرد بۆ پشتیوانییە بەهێزەکەی و گوتی: "زۆر کاریگەر بووم بە پشتیوانییە فراوانەکەت بۆ ئیسرائیل و گەلەکەمان."

یەکێک لەو دۆسیانەی لە دژی نەتانیاهۆ و سارای هاوژینی بەرزکراوەتەوە، بریتییە لە تۆمەتبارکردنیان بە وەرگرتنی دیاریی گرانبەها کە بەهایان زیاتر لە 260 هەزار دۆلارە.

دیارییەکان بریتین لە جگەرە، خشڵ و شەراب کە لە بەرامبەر پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی سیاسی لە چەند بازرگانێکی دەوڵەمەند وەریانگرتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.