پۆلیسی رێگەپێدراوی بەرگری شارستانی خەبات دەڵێت، هاووڵاتییەک لە زێی گەورەی خەبات خەنکاوە و تا ئێستا ناسمانەی دیار نییە و کەس و کاری هاووكاتییەکەش نادیارن.
ئەمڕۆ هەینی 27ـی حوزەیرانی 2025، سالار نامیق پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی راگەیاندین؛ تیمی ژێرئاوی قەزاری خەبات تەرمێکیان لە ناو رووباری زێی گەورەی خەبات دەرهێناوە و هەڵگری هیچ ناسنامەیەک نەبووە و تا ئێستا نەزانراوە کێیە.
بارزان سالح پۆلیسی ڕێپێدراو لە بەرگری شارستانی خەبات بە دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە لەلایەن تیمی ژێرئاوی قەزای خەبات کە هاووڵاتییەک خنکاوە، دەست بەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بۆ پشکنین و لێکۆڵینەوە لە ناسنامەکەی و دواتر راستەوخۆ تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
بارزان ساڵح دەڵێت، ساڵانە لە وەرزی هاوین بە مەبەستی خۆ فێنک کردنەوە خەڵکانێکی زۆر سەردانی زێی گەورەی کەڵەک دەکەن بەڵام زۆریان بەهۆی ناشارەزای لە مەلەکردن دووچاری خنکان دەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.