باڵیۆزخانەی ڕەمزیی ئەمریکا لە ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا داوا لە ئەمریکییەکانی نیشتەجێی ئێران دەکات بە خێرایی ئێران جێ بهێڵن و ئەگەر ئەمەیان بۆ ناکرێ لە شوێنێکی پارێزراو خۆیان حەشار بدەن.
ئەمڕۆ هەینی 27ی حوزەیرانی 2025، باڵیۆزخانەی ڕەمزیی ئەمریکا لە ئێران لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بە ئاماژەکردن بەوەی لە ڕۆژی پێنجشەممەوە تەنیا بەشێک لە ئاسمانی ئێران بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە، داوای لە ئەمریکییەکانی نیشتەجێی ئێران کردووە بۆ ئاگادر بوون لەو گەشتانەی لە ئێران دەردەچن، سەیری ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئەم وڵاتە بکەن یا بە ڕاوێژ لەگەڵ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بڕیار بدەن.
لەم ڕاگەیاندراوەدا هاتووە: ئەو ئەمریکییانەی ئێستا نیشتەجێی ئێرانن و دەیانهەوێ بە خێرایی لەم وڵاتە دەرچن پێویستە لە ڕێگای سنووری وشکانییەوە خۆیان بگەیەننە یەکێک لە وڵاتانی ئازەربایجان، ئەرمەنستان، تورکیا و تورکمانستان. ئاماژەی بەوەش کردووە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە خاڵە سنوورییەکانی نێوان ئەم وڵاتانە و ئێران کراوەتەوە.
باڵیۆزخانەی ڕەمزیی ئەمریکا لە ئێران داوای لە ئەمریکییەکانی نیشتەجێی ئیران کردووە بەخێرایی ئەم وڵاتە جێ بهێڵن و ئەگەر ئەمەیان بۆ ناکرێ لە شوێنێکی پاریزراو خۆیان حەشار بدەن و خواردەمەنی و ئاو و دەرمان و پێداویستییەکانی دیکەش لەگەڵ خۆیان ببەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.