ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە دەزگای چاودێریی ئەتۆمیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانە، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، هێشتا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمیی لەلایەن ئێرانەوە سەبارەت بەو پڕۆژەیاسایە بەدەست نەگەیشتووە کە هاوکارییەکانی تاران لەگەڵ ئەو دەزگایە هەڵدەپەسێرێت.
ئەم پڕۆژەیاسایە دوای پەسەندکردنی لە ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی (پەرلەمانی ئێران)، لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزەرانی دەستوورەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی: ئێمە ئاگاداری ئەو راپۆرتانەین، تاکو ئەم ساتە ئاژانسەكەمان هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمیی لەلایەن ئێرانەوە پێ نەگەیشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.