Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 16:20

ئاسایشی هەولێر: سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە بارهەڵگرێک دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، سێ تۆمەتباریان بەهۆی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە شارەدێی قوشتەپە دەستگیر کردووە، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی رووداوێکی تەقەکردنی لە شارەدێی قوشتەپە خستەڕوو.

بەپێی راگەیەنراوەکە: دوای ئەوەی لە چوارڕێیانی قوشتەپە تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کرا، هێزەکانی ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد، دەرکەوتووە کە رووداوەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە لەنێوان دوو بنەماڵەدا کە پەیوەندیی خزمایەتی زاوا و خەزوور لەنێوانیاندا هەیە، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتبار بە ناوە کورتکراوەکانی (ع. خ. ع) و (ع. ر. خ) و (م. م. خ) دەستگیر کراون، هەروەها دەست بەسەر ئەو چەکانەشدا گیراوە کە لە رووداوەکەدا بەکارهێنراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.