Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 16:27

ترەمپ بە مەرجی ئامادەبوونی پوتین، لە دانوستانەکانی ئاشتیی ڕووسیا و ئوکراینا بەشدار دەبێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند؛ ترەمپ بەڵێنی داوە ئامادەی هەر گفتوگۆیەکی ئاشتی بێت لە تورکیا، ئەگەر سەرۆکی ڕووسیاش بەشداری بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی حوزەیران، نووسینگەی سەرۆکایەتیی تورکیا، لە زاری ئەردۆغانەوە بڵاوی کردەوە؛ ترەمپ وتوویەتی: "ئەگەر ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بێتە ئیستەنبوڵ یان ئەنقەرە، ئەوا منیش ئامادە دەبم."

ئەردۆغان ڕوونی کردەوە لە دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، لە لوتکەی ناتۆ، پێشنیاری کردووە ئەنقەرە میوانداریی کۆبوونەوەی نێوان سەرکردەی ڕووسیا و ئۆکرانیا بکات بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.