Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 15:44

ئیسرائیل بە شێوەیەکی کاتی هاوکارییە مرۆییەکانی غەزەی راگرت

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری ئیسرائیل هاوکارییە مرۆییەکانی غەزەیان ڕاگرت و دەڵێن، هێزەکانی حەماس دەست بەسەر هاوکارییەکاندا دەگرن و ناهێڵن بگاتە خەڵکی مەدەنی، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو رێگە چارەیەک دەدۆزینەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی حوزەیرانی 2025، کەناڵی 12 ئیسرائیل ئاشکرادەکات: بە فەرمانی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بۆ ماوەیەکی کاتی هاوکارییە مرۆییەکانی کەرتی غەزە راگیرا.

بەپێی سەرچاوەی کەناڵی ئیسرائیلی، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هاوکارییەکانی بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە بەگوتەی خۆی بێت، هاوکارییەکان ناگەنە خەڵکی مەدەنی و لەلایەن هێزەکانی حەماسەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بنیامین نەتەنیاهۆ و ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند: "هێزەکانی حەماس جارێکیدیکە دەستیان بەسەر هاوکارییە مرۆییەکاندا گرتووە و ناهێلن بگاتە خەڵکی مەدەنی شارەکە"

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت؛ راگرتنی هاوکارییەکان کاتیە تا هێزە سەربازییەکانمان رێگە چارەکەی دەدۆزنەوە لە رێگری کردن و دەست بەسەردا گرتنی هاوکارییەکان لەلایەن حەماسەوە.

نەتەنیاهۆ و یسرائیل کاتز دەڵین؛ "هێزە سەربازییەکانمان ئاگادار کردووەتەوە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو دەبێ رێگە چارەیەک بدۆزنەوە لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی مەدەنی ئەو شارە".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.