سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی دیكە دووپاتی كردەوە كە ئەوان نایانەوێت رژێمی ئێران بگۆرن، چونكە دەبێتە هۆكاری سەرهەڵدانی ئاژاوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكدا گوتی: سەرجەم دامەزراوە و توانا ئەتۆمییەكانی ئێرانمان لەناوبرد، دواتریش جەنگمان راگرت.
هەروەها گوتی: ئیسرائیل و ئێران بەیەكسانی پابەندی خۆیان بۆ ئاگربەست و راگرتنی جەنگ جێبەجێ كردووە.
ترەمپ راشیگەیاند: نامانەوێت رژێمی ئێران بگۆڕین، چونكە ئاژاوە دروست دەبێت.
جەختیشی كردەوە كە بۆردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەكان لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكاوە نموونەیی بوون و سەرجەم ئامانجەكانیش بە سەركەوتوویی ئەنجامدران.
ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دوای 12 رۆژ لە دەستپێكردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەفەرمی ئاگربەست و راگرتنی جەنگی لەنێوان هەردوو وڵات راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.