Erbil 31°C چوارشەممە 25 حوزەیران 09:56

ئەمریکا: داخستنی گەرووی هورموز لە لایەن ئێرانەوە خۆکوژیی ئابوورییە

کوردستان TV
100%

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هۆشداریی دا داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە "خۆکوشتنی ئابووری" دەبێت و داوای لە چین کرد فشار بخاتە سەر تاران بۆ ئەوەی ڕێگری لەو هەنگاوە بکات کە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشی ئەمریکییەکان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران چاوەڕوان دەکرێت.

ڕۆژی دووشەممە،22ـی حوزەیران، ڕۆبیۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند: "داوا لە حکومەتی چین دەکەم لەم بارەیەوە پەیوەندی بە تارانەوە بکات، چونکە چین بۆ دابینکردنی نەوتەکەی، بە ڕادەیەکی زۆر پشت بە گەرووی هورمز دەبەستێت."

ئەم لێدوانانەی ڕۆبیۆ لە کاتێکدایە کە شیکەرەوان پێشبینی دەکەن ئێران وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی واشنتۆن، پەنا بۆ داخستنی گەرووی هورمز ببات کە ڕێڕەوێکی ئاویی ستراتیژییە و یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە: "ئەگەر ئێران ئەو کارە بکات، ئەوا هەڵەیەکی کوشندەی تر دەکات؛ ئەوە بۆ ئەوان خۆکوشتنی ئابوورییە و ئێمە بژاردەی پێویستمان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا هەیە."

ناوبراو داوای لە وڵاتانی تریش کرد ئەم مەترسییە بە هەند وەربگرن و وتی: "ئەم هەنگاوە زیانی بۆ ئابووریی ئەوان زۆر خراپتر دەبێت لە ئابووریی ئێمە. پێموایە ئەمە گرژییەکی گەورە دروست دەکات کە شایەنی وەڵامدانەوەیە، نەک تەنها لەلایەن ئێمەوە، بەڵکوو لەلایەن وڵاتانی تریشەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.