ئێران هەرەشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێت، جەنگی راستەقینە ئێستا دەستی پێکرد ئەمریکا نەدەبوو بێتە ناو ئەم شەڕە هەروەها رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێرانیش دەڵێت،ناوەستین لە پیتاندنی یۆرانیۆم
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی حوزەیرانی 2025، سوپای پازداران رایانگەیاند: وەڵامی توندیان دەبێت بەرامبەر بەو هێرشانەی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کردوویانە و دەڵێن جەنگی راستی ئێستا دەستی پێکرد.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند: ئێران یەک هێرشی دیکە بکات وەڵامی توندمان دەبێت، ئێران دەبێت هەڵی بژێرێت یان ئاشتی یان وێرانکراری.
نەتەنیاهۆ سەبارەت بە دامەزراوە ئەتۆمییەکان گوتی: "مەترسییەکی گەورە و تیرۆرستی بوو لەسەر هەموو جیهان".
لە وەڵامی گوتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەستی لە هێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر ئێران هەبووە و لێرەوە پێتان دەڵێین پیتاندنی یۆرانیۆم راناگرین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.