Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 03:54

پاپای ڤاتیکان بۆ شەڕی ئیسرائیل - ئێران: مرۆڤایەتی هاوار بۆ راگرتنی ئەو شەڕە دەکات

کوردستان TV
100%

پاپای ڤاتیکان دوای هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران رایگەیاند؛ ''مرۆڤایەتی هاوار بۆ ئاشتی دەکات''

ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی حوزەیران، پاپا لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان، لە کۆتای نزای هەفتانەدا لە گوتارێکدا رایگەیاند؛ لە بەرامبەر ئەو هەواڵە نیگەرانکارانەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە  گوێمان لێ دەبێت، ئێستا مرۆڤایەتی هاوار بۆ ئاشتی دەکات''

هەروەها پاپا، باسی لەوەشکرد، هەر ئەندامیکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیاریەتیی  دەکەوێتە ئەستۆ بۆ کۆتایهێنان بە کارەساتی جەنگ، پیش ئەوەی بکەوێتە هەڵدێرەوە و چارەسەرەکەی قورس بێت.

ئەم پەیامەی پاپا دوای ئەوەدێت کە شەڕی ئێران وئیسرائیل پێی ناوەتە رۆژی دەیەمەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئەمریکا بە بۆردومانکردنی سێ بنکەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە چووە ناو شەڕەکەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.