Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 03:59

قەتەر لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای لەسەر ئێران تۆمار کرد

کوردستان TV
100%

دوای هێرشە مووشەکییەکانی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە قەتەر، نوێنەری ئەو وڵاتە نامەیەکی ناڕەزایەتی داوەتە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکات باڵیۆزی ئێرانی لە دەوحە بۆ روونکردنەوە لەو هێرشە بانگهێشت کردووە.

رۆژی سیشەممە 24ـی حوزەیران، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە؛ "هێرشی مووشەکی ئێران پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی قەتەرە"، هاوکات میدیاکانی ئێران رایانگەیاند؛ "وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، عەلی ساڵحی، باڵیۆزی ئێران لە دەوحەی بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەسەر هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بدات".

بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەزیری دەرەوەی قەتەر بە باڵیۆزی ئێرانی راگەیاندووە، "هێرشی ئێران تەواو پێچەوانەی نەریتی دراوسێیەتیی و پێوەندیی لەمێژینەی نێوان تاران و دەوحەیە".

پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆکوەزیرانی قەتەری راگەیاندبوو کە هێرشەکەیان هیچ پەیوەندییەکی بە قەتەرەوە نییە و نابێت قەتەر بە هەڕەشە لەسەر خاک و سەروەریی خۆی بزانێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.