ۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئیمانوێل ماکرۆن، داوای کۆبوونەوەی بەپەلە لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات لە چەند کاتژمێری داهاتوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی حوزەیران، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند؛ قسەم لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەوروپا و ناوچەکەدا کردووە، و لە کاتژمێرەکانی داهاتووشدا گفتوگۆی زیاتر لەگەڵ سەرکردە ئەوروپی و هەرێمییەکان ئەنجام دەدەم.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پاریس هەموو هەوڵێک دەدا بۆ خێراکردنی گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییە فەرەنسییانەی کە دەیانەوێ ئێران و ئیسرائیل جێبهێڵن.
سەرۆکی فەرەنسا دەڵیت؛ فەرەنسا لە کاتێکی درەنگتردا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی بەرگری ساز دەکات، هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی راگەیاند دەربارەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.