Erbil 31°C سێشەممە 24 حوزەیران 08:51

دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو لە هەولێر خرانە خوارەوە

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو لە نزیك شاری هەولێر تێكشكێنران و خرانە خوارەوە.

دژەتیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە کاتژمێر 17:10 دوو درۆن تێکشکێندران و خرانە خوارەوە.

بڵاویشی كردەوە: هەردوو درۆنەكە بۆمبڕێژكراو بوون و لە نزیك گوندی دارەبەن لە دەوروبەری شاری هەولێر خراونەتە خوارەوە.

دژەتیرۆی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا كە خۆشبەختانە كەوتنەخوارەوەی درۆنەكان هیچ زیانێکی ماددی و گیانییان لێ نەکەوتەوە.

ڤیدیۆ.. ساتی كەوتنەخوارەوەی یەكێك لە درۆنەكان لە گوندی دارەبەن:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.