وەزیری بەرگری فەرەنسا دەڵێت، ئێران هەڕەشەیە لەسەر هەمووان و مووشەکەکانی توانایان هەیە بگەنە فەرەنسا
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی حوزەیرانی 2025، سـباستـیان لیکۆرنو وەزیری بەرگری فەرەنسا رایگەیاند: "ئێران لە چەند رۆژی داهاتوو دەتوانێت بگات بە 90٪ پیتاندنی یۆرانیۆم کە بەم رێژەیەش توانای درووستکردنی 10 بۆمبی ئەتۆمی هەیە.
وەزیری بەرگری فەرەنسا ئاماژەی بەوە کرد، هەندێک لە مووشەکەکانی ئێران پێشکەوتوون و توانایان هەیە بگەنە فەرەنسا ئەمەشی بە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا وەسفکرد.
سـباستـیان لیکۆرنو گوتیشی: پێویستە بەزووی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل بووەستێت بۆ ئەوەی نەگاتە چەقبەستن و توانای گفتوگۆ لەو نێوەندە نەمێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.